هەڵبژاردن هاتوچۆ لە دەروازەی سنووریی باشماخ ڕادەگرێت

دەروازەی سنوری باشماخ هاوڵاتییان و بازرگانان ئاگاداردەکاتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی شەوی شەممەوە هاتوچۆ لەو خاڵە سنورییەوە ڕادەگیرێت.

لە نووسراویکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تێیدا هاتووە، “گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتژمێر 9:00ی شەوی شەممە، تا کاتژمێر 6:00ی بەیانی دووشەمە، هەموو جموجوڵێکی (هاتن ــ ڕۆشتن)ی هاوڵاتییان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەشتیاران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەوەستێت”.

بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕێگای هاتوچۆ بۆ دەرەوەی عێراق دەوەستێت و بڕیارە تا دوای تەواوبوونی دەنگدانی گشتی ڕێگای وشکانی و ئاسمانی بۆ دەرەوەی عێراق و بەپێچەوانەشەوە ڕابگیرێت.

هاوکات ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەپشتبەستن بە ڕەزامەندیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە هەردوو ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوودا ڕابگیرێت و ئەو دوو ڕۆژە بكرێن بە پشووی فەرمی.

بابەتی پێشتر

هۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبوک و ئینستاگرام و وەتسئەپ چی بوو؟

بابەتی دواتر

سی ئای ئەی ناوەندێكی هەواڵگری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share