پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو منداڵەی لەناو بیرێکدا بەکوژراوی دۆزرایەوە باوکی کوشتوویەتی

ئەو منداڵەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو بیری مزگەوتێکدا بەکوژراوی دۆزرایەوە، لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو منداڵەی شەوی 10/11ی ئەم مانگە لە گەڕەکی سەرای شاری هەڵەبجە لەناو بیری مزگەوتێکدا بە کوژاوی دۆزرایەوە، بکوژەکەی باوکی بووە و کوشتنەکەی بەئەنقەست نەبووە.

باوکی منداڵەکە لەکاتی هەوڵی گەڕاندنەوەی منداڵەکەی (ڕاوێژ قادر سەعدی) بۆ ماڵەوە و لەکاردانەوەی ئەوەی منداڵەکەی نەیویستووە بگەڕێتەوە، شیشێکی بەمەبەستی ترساندنی بەکارهێناوە و شیشەکە بەر سەری منداڵەکە کەوتووە، بەوتەی پۆلیسی هەڵەبجە “باوکی منداڵەکە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی منداڵەکەی خستووەتە ناو بیری مزگەوتەکەوە”.

دوای پێنج ڕۆژ و دەستگیرکردنی سێ گومانلێکراو لەسەر ئەو تاوانە، ئەمڕۆ باوکی منداڵەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانینا بەتاوانەکەیدا و دوو گومانلێکراوەکەی دیکە ئازادکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share