سلێمانی.. ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ژمارەيەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی بەهۆی قەرەباڵغی زۆر و دابەزینی پلەكانی گەرماوە لە رێگاكانی نزیك تونێلی پێشڕەو و گۆیژە و ئەزمەڕ گیریانخواردبوو لەهەمانكاتدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستببوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە سەرپەرشتیی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بە بەشداریی تیمەكانی لیوای پاراستنی سلێمانی و بەرگری و فریاكەوتن، مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ، كۆماندۆ، رێگاوبان، بەرگريی شارستانی و ئاسایش توانرا بەشێكی زۆری ئەو ڕێگایانە بكرێنەوە و ئەو ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییانە رزگاربكرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانەی كە بەفری پێوەیە بەكارنەهێنن بە تایبەتی رێگاكانی ئەزمڕ و دەباشان و سلێمانی- سیتەك، چونكە پلەكانی گەرما روویان لە دابەزینی زیاترە و مەترسی رووداوی هاتوچۆ و بەستنی رێگاكان زیاتربووە.

بابەتی پێشتر

رێگای دەباشان تاوەكو تونێلی پێشڕەو پاككرایەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ماتۆڕسوارێک لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share