گەرمیان.. ماتۆڕسوارێک لە رووداوێکدا گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار لە ئەنجامی لێخوڕینی خێرا ماتۆڕسکیلێک خۆیکێشا بە کەپری ماڵێکدا و لەئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “قوربانییەکە ناوی کاروان فەرحان عوسمان-ە لە دایکبووی ساڵی 1999 یە دانیشتووی ناحیەی رزگارییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە

رێکخراوێکی ناحکومی بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە، داتاکان دەریدەخەن…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی…
Total
0
Share