كارمەندێكی پۆلیس كە لە شەڕەکەی هەریر برینداربوو گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی یەکێک لەو پۆلیسانەی لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە هەریر برینداربوون، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ئێوارەی ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2021 لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ دروستبوو، لەئەنجامدا سێ کەس کوژران و چەند کەسێکیش لە هێزە ئەمنییەکان و دوو بنەماڵەکە برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی ئەو شەڕە بەناوی ستار جەبار کە پۆلیس بووە و لەکاتی شەڕەکەدا چووەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

یەکێکی دیکە لەو سێ کەسەی لە شەڕەکەدا کوژراون پێشمەرگە بووە و هەمان ڕۆژ بەهۆی ئەو کێشەیەوە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
زیاتر ببینە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری…
Total
0
Share