(ڤیدیۆ) دێربیی میلان ڕەنگی شین و ڕەش بوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینتەر میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئەی سی میلان تۆمارکرد.

ئینتەر میلان لە دێربیی میلان و له‌ یاریگای “جەسێپی میاتزا” میوانداریی ئەی سی میلانی ڕکابەری مێژوویی کرد، “مارە شینەکان” توانیان به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

گۆڵه‌کەی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌کی 34 له‌لایه‌ن لاوتارۆ مارتینێزەوە‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ئینتەر میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 43 و پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیرکرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئەی سی میلان به‌ 36 خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی شەشەم‌.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە چوار بۆ پێنج رۆژ دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بارسا ئیشبیلیەی تێکشکاند و جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ کرد بە (8)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share