ماڵئاوایی ڕامۆس کۆتایی بە نەریتێکی 100 ساڵەی ڕیاڵ مەدرید هێنا

ماڵئاواییکردن و ڕۆیشتنی سێرجیۆ ڕامۆس لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، کۆتایی بە نەریتێکی یانەکە دەهێنێت، کە ماوەی 100 ساڵە بەردەوامە و کاریپێدەکرێت.

ڕۆیشتنی ڕامۆس لەڕووی مێژووییەوە گۆڕانکارییەک دروستدەکات ماوەی سەد ساڵە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووینەداوە، ئەویش بوونی یاریزانێکی نا ئیسپانییە بە کاپتنی یانەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، لەئێستادا مارسێلۆ کاپتنی یەکەمی ڕیاڵە و هەریەک لە کەریم بنزیمە و ڕافائێل ڤاران دەبنە کاپتنی دووەم و سێیەم، ماوەی 100 ساڵە ڕووینەداوە سەرجەم کاپتنەکانی لۆس بلانکۆس لەو یاریزانانە بن، کە بەڕەگەز ئیسپانی نین.

مارسێلۆ دوای 15 ساڵ لە یاریکردنی بۆ یانەی شاهانە، لە وەرزی 2021-2022 باندی کاپتن وەردەگرێت، لە ئەگەری گواستنەوەی ئەم یاریزانەشدا بنزیمە، یاخود ڤاران پۆستەکە بەدەستدەهێنن.

لە ساڵی 1904وە ڕووینەداوە یاریزانێکی بیانی باندی کاپتنی ڕیاڵی پۆشیبێت، بۆ یەکەمجار ئارسەر جۆنسن لە ساڵی 1902 پێگەی کاپتنی ڕیاڵی وەرگرتووە.

هەروەها فیدریکۆ ڕیڤێریتۆی گواتیمالی تاوەکو ساڵی 1904 بۆ کۆتاجار لەم پۆستەدا بووە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە ڕووینەداوە یاریزانێکی بیانی (نا ئیسپانی) پۆستەکە وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

هۆکار چییە؟ نادال لە دوو پاڵەوانێتی گەورە کشایەوە

بابەتی دواتر

چەند مامۆستایەکی ئاینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری ڕەئیسی دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریبووە

هێرشبەری مەکسیکی یانەی وڵڤەرهامپتن، ڕائول خیمینێز دوای دابڕانێکی درێژخایەن لەم وەرزەدا گەڕایەوە نێو یاریگاکان و یەکەم چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.…
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share