ڕیاڵ مەدرید کاماڤینگای لەدەستداوە و پاریس لێی نزیکبووەتەوە

نوێکردنەوەی بۆندی مۆدریچ و بەردەوامبوونی ئەستێرەکانی هیڵی ناوەند، چانسی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە کڕینی ئیدواردۆ کاماڤینگا بەتەواوی لاوازکردووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی مێرەنگی پەیوەندییان لەگەڵ موسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانی ئیدواردۆ کاماڤینگا، یاریزانی فەرەنسیی یانەی ستاد ڕینس بەستووە، بەڵام یاریزانەکە لێپرسراوی کارەکانی گۆڕیوە و لەئێستادا لەگەڵ گروپی ستیلار دەستی بەکارکردووە، کە خاوەنەکەی جۆناسان بارنێت-ی لێپرسراوی کارەکانی گاریس بەیلە، لەم جوڵەیەوە پەیوەندیی نێوان یانە زەبەلاحەکەی مەدرید و ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای نوێکردنەوەی بۆندی مۆدریچ و بەردەوامبوونی کرۆس و کاسیمێرۆ و بەرزکردنەوەی ئەنتۆنیۆ بلانکۆ بۆ پێکهاتەی یەکەم، کاماڤینگا هیچ چانسێکی نەماوە بۆ یانەی شاهانە یاریبکات.

یاریزانە فەرەنسیەکە لە پێشوودا نرخی 40 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام لە ئێستادا بەرامبەر تواناکانی داوای 100 ملیۆن دەکرێت، یانەی ستاد ڕینس ناچارە لە هاوینی 2021 دەستبەرداریبێت، چونکە نەیانتوانیوە بۆندەکەی نوێبکەنەوە و ئەگەر لە میرکاتۆی هاوینی 2021 نەیفرۆشن، لە هاوینی 2022 ناچارن بێبەرامبەر دەستبەرداریبن.

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ یاریزانەکە هاتوونەتە سەرهێڵ، تەنانەت ئامادەییان نیشانداوە نزیکی 100 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
Total
0
Share