ڕائول لەلایەن ئینتراخت فرانکفۆرتەوە داواکراوە

ئەفسانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەری تیپی کاستیا، ڕائول گۆنزالێس لەلایەن ئیدارەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە داواکراوە.

یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت لە ڕیزبەندی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا (2020/2021) لە پلەی پێنجەمدایە و کێبڕکێی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکات بۆ پلەی چوارەم، کە پلەیەکی بەشدارە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

ئادی هوتەر، ڕاهێنەری فرانکفۆرت کۆتا ساتەکانی بەڕێدەکات و بڕیارە لە کۆتایی وەرزدا پۆستی ڕاهێنانی یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ وەربگرێت، بەم هۆیەوە یانە زەبەلاحەکەی فرانکفۆرت بەدوای ڕاهێنەرێکدا دەگەڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، بەڕێوەبەرانی ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ شوێنگرتنەوەی هوتەر لەگەڵ ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانەی ئیسپانیا و ڕیاڵ مەدرید دەستیان بە دانوستاندن کردووە، سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرەکە لە ئاستی باڵادا کارینەکردووە، بەڵام پێیانوایە بەهۆی ئەزموونی یاریکردنی لە یانەی شالکە دەزانێت یانەکەیان بەرەوکوێ دەبات.

ڕائول لە ئێستادا ڕاهێنەری تیپی کاستیای ڕیاڵ مەدریدە، نازناوی پاڵەوانیەتی لاوانی ئەوروپای بەدەستهێناوە، لەم وەرزەشدا نزیکە سەرکەوتن بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا مسۆگەربکات، زۆرینەی سەرچاوە نزیکەکانی یانەی شاهانە پێیانوایە، لە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی زێدان، ڕاستەوخۆ ڕائول لە جێگەی دەستبەکاردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share