(ڤیدیۆ) بارسا ئیشبیلیەی تێکشکاند و جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ کرد بە (8)

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ له یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئیشبیلیە تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی ئیشبیلیەی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلاوگرانا” لە خولەکەکانی 58، 71، 79 لەلایەن جۆردی ئەلبا، گاڤی، ڕافینیا-وە تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (53) خاڵ لە پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیربوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ هەشت خاڵ زیادکرد.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ئیشبیلیە به‌ (21) خاڵه‌وه‌ چووە پله‌ی (16)ی خولەکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دێربیی میلان ڕەنگی شین و ڕەش بوو

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانلەدەستدانی 76 کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share