پەرلەمانتارێك: هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە چوار بۆ پێنج رۆژ دوادەكەوێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرباری زیادبوونی داهات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت،هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم چوار بۆ پێنج رۆژ دابەشكردنی مووچە دوادەخات و دەشڵێت، “شێوازی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بووەتە عەیبەیەكی گەورە كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەمە نییە”.

جەمال حەوێز ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە

چوار بۆ پێنج رۆژ دوادەخرێت لەكاتێكدا داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم زیادیكردووە، بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە هەر دوادەخرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، “پێشتر داوامكرد 20ی هەموو مانگێك دیاریبكرێت و مووچەی سەرجەم مووچەخۆران لەو رۆژەدا دابەشبكرێت، چونكە شێوازی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بووەتە عەیبەیەكی گەورە كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەمە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورماتوو.. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خەرجدەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە-ی دا کە لەساڵی 2018دا مووچەکانیان…
Total
0
Share