بەیانیی ئەمڕۆ پەروێز موشەرەف، سەرۆكی پێشووی پاكستان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دوبەی لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، پاش ململانێیەكی درێژ لەگەڵ نەخۆشیدا.
موشەرەف سەرۆكی لیژنەی دەستەی ئەركانی هاوبەش بوو، دواتر وەك وەزیری بەرگری دیاریكرا، پاشان سەرۆك وەزیران، بەرلەوەی سەرۆكایەتیی پاكستان بگرێتەدەست لەماوەی نێوان 20ی حوزەیرانی 2001 تا 18ی ئابی 2008.
ئەو لە كانونی یەكەمی 2019دا لەلایەن دادگای پاكستان بە “لەسێدارەدان” و بەشێوەی نائامادەبوو سزادرا پاش ئیدانەكردنی بە “خیانەتی گەورە”.
سەرۆكی كۆچكردووی پاكستان لەدوای دەرچوونی لە وڵاتەكەی زۆرینەی كاتەكانی لەنێوان دوبەی و لەندەن بەسەربرد.