قوربانییانی گڕكانەكەی ئیندۆنیسیا 100 كەسی تێپەڕاند

گڕكانی سیمیرۆ لە دوورگەی جاوەی ئیندۆنیسیا

قوربانییانی گڕكانەكەی ئیندۆنیسیا بەرزتر بووەوە بۆ زیاتر لە 100 كەس بە گیانلەدەستدان و برینداربوونەوە، چەند كەسێكیش كە گەمارۆدرابوون، ڕزگاركران.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە بەرپرسانی وڵاتەكەوە گواستیەوە، ژمارەی قوربانییانی گڕكانی سیمیرۆ لە دوورگەی جاوە-ی ئیندۆنیسیا بەرزبووەتەوە بۆ 13 گیانلەدەستدان و 98 كەسیش بریندار بوون.

لەو 13 كەسەی گیانیان لەدەستداوە، تەنها دوو قوربانییان ناسراونەتەوە.

بەرپرسانی ئیندۆنیسیا ئاشكراشیان كردووە، زیاتر لە 900 كەس گواستراونەتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان جیهێشتووە، بەشێوەیەكی كاتی لەناوچەیەكی ئارام خێمەیان بۆ هەڵدراوە.

چەند كارمەندێكی تیمەكانی فریاكەوتن و هەلكۆڵینیش گەمارۆدرابوون، ژمارەیان لە هەشت بۆ 10 كەس بووە، ئەوانیش ڕزگاركراون.

سیمیرۆ، كە لەسەر لوتكەیەكی دوورگەی جاوە-ی ئیندۆنیسیایە، یەكێكە لە نزیكەی 130 گڕكانی چالاكی دیكە لە وڵاتەكە، لە سەرەتای ئەمساڵیش جارێكی دیكە چالاكبووەوە، بەڵام زیانی گیانیی نەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share