تەندروستیی جیهانی: تاوەکو ساڵی 2050 تووشبوون بە شێرپەنجە 77٪ زیاددەکات

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، “تاوەکو ساڵی 2050 رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە 77٪ بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 35 ملیۆن تووشبووی ساڵانە”.

لە راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی شێرپەنجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا هاتووە، “لە ساڵی 2022 دا 20 ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا دەستنیشانکران، لە کاتێکدا لە ساڵی 2020 دا 18 ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، ئەم ژمارەیەش تا ساڵی 2050 بە رێژەی 77٪ بەرزدەبێتەوە بۆ 35 ملیۆن”.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو لەماوەی 25 ساڵی داهاتوودا زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە تێیاندا تۆماردەکرێت و ئەو وڵاتانەشی ئاستی گەشەسەندنیان کەمە، رێژەی شێرپەنجە بەشێوەیەکی نا ئاسایی تێیاندا بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بارگرانییەکی زیاتر دەخاتە سەر سیستمە تەندروستییەکان.

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە پێشبینیدەکات رێژەی شێرپەنجە لەو وڵاتانەی کە ئاستی گەشەسەندنیان نزمە بە رێژەی 142٪ بەرزببێتەوە، بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئاستی گەشەسەندنیان مامناوەندە، لە نێوان ئێستا بۆ 2050 بە رێژەی 99٪ زیاددەکات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، باوترین تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا شێرپەنجەی سییەکانە کە پلەی یەکەمی گرتبوو لە ساڵی 2022 و پلەی دووەمیش شێرپەنجەی مەمکە و دوای ئەویش شێرپەنجەی پڕۆستات دێت.

بابەتی پێشتر

پێشتر حكومەتی عێراق ئاگاداركراوەتەوە<br> كۆشكی سپی وردەكاریی هێرشەكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share