ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتەکەی بەجێهێشت

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان و تاجیکیستان ئاشکرایانکرد، ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان بەجێهێشتووە.

سەرچاوەیەکی هەواڵی تاجیکستان، بڵاویکردووەتەوە، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان گەیشتووەتە تاجیکستان تا لەوێوە بەرەو وڵاتی سێیەم بڕوات.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویكردەوە، تاڵیبان تەواوی سنوورەكانی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكردووە. بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان لەسەر هەموو دەروازەكانی كابول جێگیربوون. لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد، واشنتن داوای لە تاڵیبان كردووە نەچێتە ناو كابول تا ئەوكاتەی پرۆسەی دەربازكردنی كارمەند و دیپلۆماتكارە ئەمریكی و هاوكارە ئەفغانەكانیان تەواودەبێت.

هەڵسوڕێنەری كارەكانی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت، “چەكدارانی تاڵیبان ناچنە ناو كابول و دەسەڵات بەشێوەیەكی ئاشتییانە ڕادەست دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share