لەبارەی خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەوە، چین وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی چین لەلایەن ئەمریکاوە زیادەڕەوی بووە لە وەڵامدانەوە و شکاندنی پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکانە بە شێوەیەکی ترسناک.

وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بڕیاری خستنەخوارەوەی باڵۆنە چینییەکە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، زیادەڕەویکردن بوو لە وەڵامدانەوە و کاردانەوەی ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکانە بە شێوەیەکی ترسناک”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ناڕەزایەتیی توندی خۆمان بەرامبەر بەکارهێنانی هێز دژی باڵۆنێكی مەدەنی، پارێزگاریی لە مافی وەڵامدانەوە پێویستییەکان دەکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای مانەوەی بۆ ماوەی یەک هەفتە باڵۆنێکی چینی لە ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکە خرایە خوارەوە.

بە وتەی بەرپرسانی پنتاگۆن، باڵۆنەکە لە بەرزی 18 کیلۆمەتر و لە دووری 11 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی وڵاتەکە خراوەتە خوارەوە.

 

بابەتی پێشتر

تەقەکەرێک لە زڕگوێز دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

پەروێز موشەرەف كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share