بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 29 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە شاری لاریسا لە ناوەڕاستی یۆنان، 29 کەس گیانیان لەدەستدا و 85 کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی تیمی فریاکەوتنی ناوچەکە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “تا ئێستا 29 کەس بە مردوویی دۆزراونەتەوە، 85 کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵەکانی رزگارکردن هێشتا بەردەوامن.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لەگەڵ شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر بووە کە 350 سەرنشینی تێدابووە.

شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە لە گەشتێکدا بوو لە ئەسینای پایتەختەوە بۆ شاری سالۆنیکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.

ڕووداوەکە بووەتە هۆی سووتانی یەکێک لە شەمەندەفەرەکان و ئاگرەکە ژمارەیەک سەرنشینی گەمارۆداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share