(ڤیدیۆ) مان یونایتد لە یاریی کۆتایی کاراباو بەرامبەر مانچستەر یونایتد دەوەستێتەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ”، یانه‌ی مانچستەر یونایتد‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر نۆتینگهام فۆرێست تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی مانچستەر یونایتد‌ له‌ یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” میوانداریی یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێستی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 73 و 76 لەلایەن ئانتۆنی مارسیال و فرێدەوە تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، یانه‌ی مانچستەر یونایتد (5-0) سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی “کاراباو کەپ” مسۆگەرکرد، لەو یارییەشدا ڕووبەڕووی یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە، کە ماوەی (47) ساڵە نەیتوانیوە بە فاینەڵی جامە مێژووییەکەی ئینگلتەرا بگات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە یاریی دواخراوی هەفتەی (17)ی لە بیتیس بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما دەرکرا و فیۆرنتینا گەیشتە نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لویس ئێنریکی: با بەڕازیل بێت

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ژاپۆن بە ڕکابەرێکی قورس لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، “گرنگ نییە لە قۆناغی 16دا کێ…
Total
0
Share