یونایتد لەبارەی گرینوودەوە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات

سەرچاوەکانی هەواڵ دەریانخستووە، لە ئێستادا چەند یانەیەکی خولی تورکی خواستیان لەسەر مەیسن گرینوودی ئەستێرەی لاوی یانەی مانچستەر یونایتدە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و ئازاردانی جەستەیی بەسەر مەیسن گرینوود-دا ساغ نەبووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دادگای شاهانەی بەریتانیا ئەستۆپاکی یاریزانەکە ڕادەگەیەنێت.

بابەتی دادگا نزیکە لە کۆتاییهاتنەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ناوخۆییەکانی مانچستەر یونایتد لە گرینوود بەردەوامە و تیمی کچانی یانە و بەشێک لە ئەنجوومەنی کارگێڕیی “ڕێد دێڤڵز” داوای فرۆشتنی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دوایین وەڵامی ئیدارەی مانچستەر یونایتد بۆ چەند یانەیەکی خولی تورکیا نەرێنی بووە، بەو واتایەی نایانەوێت لاوە بەهرەدارەکە بفرۆشن.

تاوەکو بابەتی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان یەکلایی دەەبێتەوە، ناوی گرینوود لە لیستی یاریزانانی یونایتد ڕەشکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیکی گرینوود بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، کە ناوبراو پەرۆشە بۆ گەڕانەوە و ئامادەیە هەر ڕێکارێک بگرێتەبەر بەو مەرجەی درێسی مانچستەر یونایتد بپۆشێتەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: کچان قەڵەوییان لە دایکیانەوە بۆ دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

رۆژانە چەند جار پێویستە قژمان دابهێنین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share