بە فەرمی.. ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فەرمیدا لە ماڵپەڕی فه‌رمییه‌وه‌، دەستلەکارکێشانەوەی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەی ڕاگەیاند به‌ سه‌رۆکی یانه‌که‌شه‌وه‌.

یانە ئیتاڵییەکە لە ڕاگه‌یاندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کردووە، لەنێو ده‌سته‌که‌شدا ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکە و پاڤێل نێدڤید جێگری سه‌رۆکی یانه‌ بوونیان هه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی “یوڤێ”دا هاتووه‌، “ماوریزیۆ ئاریڤابینیی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یوڤانتۆس لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، تاوه‌کو کاتی ڕاگەیاندنی دەستەیه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ که‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت.”

ئانێلی لە ساڵی ٢٠١٠وه‌ پۆستی سەرۆکایەتی یانە ئیتاڵییە زه‌به‌لاحه‌که‌ی گرتووه‌ته‌ ئەستۆ، له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی ناوخۆییان هه‌بووه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ نیو چێوه‌ی یانه‌ کێبڕکێکاره‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کاردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share