(ڤیدیۆ) ڕۆما دەرکرا و فیۆرنتینا گەیشتە نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “ئیتاڵیا کەپ”، یانه‌ی فیۆرنتینا له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر تۆرینۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی فیۆرنتینا‌ له‌ یاریگای “ئارتیمۆ فرانکی” میوانداریی یانه‌ی تۆرینۆی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ڤینچینزۆ ئیتاڵیانۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “فیۆلا” لە خولەکەکانی 64 و 89 لەلایەن لوکا یوڤیچ و جۆناسان ئیکۆنی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی تۆرینۆ لە خولەکی 90 لەلایەن یان کرامۆ-وە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ڕۆما لە نێو یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” و لەنێو هاندەرانیدا، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاندنی بەرامبەر کریمونێزی تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی فیۆرنتینا و کریمۆنێزی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی “ئیتالیا کەپ” مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان یونایتد لە یاریی کۆتایی کاراباو بەرامبەر مانچستەر یونایتد دەوەستێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس لە شەوی کەوتنی مباپێ-دا بردنەوەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share