زێدان شەڕێکی گەورەى لە فەڕەنسا درووستکرد

لێدوانێکی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا هەرایەکی گەورەى لەو وڵاتەدا دروستکردووە.

لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا دەپرسن زێدان دەبێتە ڕاهێنەری بەرازیل؟ ئەویش دەڵێت کێشەى من نییە ئەچێ بۆ کوێ با بچێت ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

هەرزوو کیلیان مباپی لە پۆستێکدا پشتگیری خۆی بۆ زێدان دوپاتکردەوە و وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا وتی: زێدان فەرەنسییە و پێویستە ڕێزی کەسایەتییە گەورەکانمان بگرین.

باس لەوەشدەکرێت کە وەزیری وەرزش و لاوانی فەرەنسا بەهەمان شێوە سەرزەنشتی قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەى کردووە.

ئەمە جگە لەوەى هاشتاگی بەرگریی کردن لە زێدان لە تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ڕیزی پێشەوەیە وەک پشتگیرییەک بۆی لەپاى ئەو قسانەى دژی کراون.

بابەتی پێشتر

هەمووان چاوەڕێی یارییە گەورەکە دەکەن

بابەتی دواتر

قارچكێك بە كێشی پێنج كیلۆگرام لە ناوچەیەكی كوردستان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share