(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە یاریی دواخراوی هەفتەی (17)ی لە بیتیس بردەوە

له‌ یارییه‌کی دواخراوی هه‌فته‌ی (17)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ له دەرەوەی‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بیتیس تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس‌ له‌ یاریگای “بینیتۆ ڤیامارین” میوانداریی یانه‌ی بەرشلۆنەی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلاوگرانا” لە خولەکەکانی 65 و 80 لەلایەن ڕافینیا و لیڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ڕیاڵ بیتیس لە خولەکی 85 لەلایەن جول کوندی (بە هەڵە) تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (50) خاڵ لە پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیربوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ هەشت خاڵ فراوان کرد.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس به‌ (31) خاڵه‌وه‌ چووە پله‌ی شەشەمی خولەکە.

بابەتی پێشتر

خێرخوازان كارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی خۆر بۆ خوێندنگەیەك دابیندەكەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان یونایتد لە یاریی کۆتایی کاراباو بەرامبەر مانچستەر یونایتد دەوەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share