گواردیۆلا هۆشداری دەداتە یاریزانەكانی مانچستەر سیتی

پیپ گواردیۆلا ڕەزامەندی خۆی پیشاندا بەرامبەر ئەو ئاستەی یاریزانەكانی مانچستەر سیتی لە یارییەكەی برایتۆن پێشكەشیان كرد.

مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر برایتۆن بەدەستهێنا و پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرای لە لیڤەرپوڵ وەرگرتەوە.

پاش یارییەكە گواردیۆلا جەختی كردەوە لەوەی كە تیپەكەی بەشێوەیەكی باش یاریی كردووە و ئاستێكی بەرزیشیان پێشكەشكردووە.

وتیشی: دۆخەكە لەبەرچاومانە و هیچ قورسییەكی تێدا نییە، لیڤەرپوڵ ئێستا یەكێكە لەباشترین یانەكانی مێژووی تۆپی پێ و پێویستە سەرجەم یارییەكانی كە ماومانە بیبەینەوە، چونكە یەك شكست یان یەكسان بونێك، ناسناوی پریمەرلیگمان لێ دووردەخاتەوە.

گواردیۆلا ستایشی ئاستی بەرزی دی برۆینی كرد و دڵخۆشیش بوو بە گەڕانەوەی ڕۆبن دیاز لە پێكانەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share