ئیدارەى یانەى ئینتەرمیلان ئاشکرایکرد، کۆتایی وەرز سکرینیار لە یانە ئیتاڵییەکە دەڕوات.
پیپی مارۆتا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى ئینتەر ڕایگەیاند: سکرینیار ڕازی نەبووە گرێبەستەکەى درێژ بکاتەوە و بڕیاریداوە بڕوات.
مارۆتا دەڵێت: گۆڕانکاری لە تۆپی پێدا زۆر ڕوودەدات و شتێک نەماوە بەناوی ئەفسانەى یانەکانەوە و ئێستا یاریزانەکان بە ئاسانی یانەکانیان دەگۆڕن.
بەڕێوەبەری کارەکانی ئینتەر دەڵێت ڕیزی بڕیارەکەى سکرینیار دەگرێن کە لەکۆتایی وەرزدا دەڕوات.