یوڤانتۆس داواکراوێکی پێشووی بەرشلۆنەی کڕی

یاریزانی سویسری یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ، دێنیس زەکەریا بۆندی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی واژووکرد.

زەکەریا لە ساڵانی ڕابردوودا داواکراوی یانەی بەرشلۆنە بووە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی یانە ئیسپانییەکەوە لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس دەستی بە دانوستاندن کرد و بۆندەکەشی واژووکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، یاریزانە سویسرییەکە لە بارەگای یانەی یوڤانتۆس پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا، بۆندەکەشی بە تێچووی سێ ملیۆن یورۆ، هاوشان لەگەڵ پێنج ملیۆنی زیادە وەک پاداشت لە حاڵەتی چنینەوەی ناسناوە تاکە کەسی و بەکۆمەڵەکاندا واژووکرا.

یاریزانە 25 ساڵەکە لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریدەکات، بەدرێسی یانەی بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانییەوە 146 یاریکردووە، 11 گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share