شەپۆلێکی تا و کۆکە و هەناسەتوندی لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلێکی تا و کۆکە و هەناسەتوندی و خیزەی سنگ لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە بە تایبەت منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵان.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بڵاویکردەوە، “لە ئێستادا شەپۆلێکی تا و کۆکە و هەناسەتوندی و خیزەی سنگ لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە بە تایبەت منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵان،  بەشێک لە تووشبوان منداڵی تازە لەدایکبوون، بەشی هەرە زۆریان تووشبووی ڤایرۆسین، بەشێکی کەمیشیان تووشبووی بەکتریان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر حاڵەتەکان سووکبوون دەکرێت هەر لە ماڵەوە چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر هەناسەیان زۆر تووند بوو، شیر خواردن یان خواردنیان باش نەبوو، لێو شینبوونەوەیان هەبوو، گەشکەیان تووشبووبوو، هۆشیان خراپ بوو، نیشانەکانی ووشکبوونەوەیان هەبوو، تەمەنیان بچووکتر بوو لە ساڵ، یان رشانەوەیان هەبوو، دەبێت بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ ئەوەی پزیشکی پسپۆڕ چارەسەر بۆ منداڵەکە بکات”.

داوایشیکرد، “خۆتان بەدووربگرن لە دەرمان و پشکنینی ناپێویست، چونکە هەزاران جار مەترسیدارترە لە خودی نەخۆشیەکە ئەگەر پێویستی نەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئینتەر ڕۆیشتنی سکرینیاری ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بەڕازیل چاوەڕێی وەڵامی ئینریکی و ئەنچیلۆتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات. لە…
Total
0
Share