سكالۆنی دوای مۆندیال واز لە ئەرجەنتین دەهێنێت

ڕاگەیاندنەكانی ئەرجەنتین جەخت لەوە دەكەنەوە كە لیۆنێل سكالۆنی و تیمە یاریدەدەرەكەی لە پاش مۆندیالی 2022 واز لە سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردەكە دەهێنن.

پێشتر یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین تا مۆندیالی 2022 گرێبەستی لەگەڵ سكالۆنی و تیمە یاریدەدەرەكەی ئیمزاكردبوو.

سكالۆنی بڕیاریداوە پاش مۆندیال و ئەنجامیان هەرچۆنێك بێت لەو پاڵەوانێتییەدا، دەست لەكاربكێشنەوە.

تۆنی باسمان ڕۆژنامەنوسێكی ئەرجەنتینی و ئاشكرایكردووە كە تا ئێستا یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین هیچ وەڵامێكی نەبووە بۆ بڕیارەكەی سكالۆنی و بڕیاریداوە پاش مۆندیال هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس…
Total
0
Share