رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا تا ئێستا جێگەی مەترسییە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ ساڵە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسین کۆرۆنا بەردەوامە، تائێستا جێگەی مەترسییە لەسەر جیهان.

رێکخراویی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “تا ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیهان مەترسییە و لە ریزبەندی حاڵەتە لەناکاوەکاندایە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لیژنەی باری لەناکاوی تەندروستیی جیهانی هەست بەدڵەڕاوکێ دەکات لەئاستی بەردەوامیی مەترسییەکانی کۆرۆنا”.

ئەم راگەیەندراوەی تەندروستیی جیهانی لەکاتێکدایە سێ ساڵی تەواو بەسەر راگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی باری لەناکاوی نەخۆشییەکە تێدەپەڕێت”.

 

بابەتی پێشتر

13 تۆمەتباری بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share