بایدن: زنجیرەی دەلتا کۆرۆنا مەترسییە بۆ هەمووان بەتایبەت گەنجان

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند زنجیرەی دەلتا کۆرۆنا مەترسییە بۆ سەر هەمووان بەتایبەت چینی گەنجان و دەشڵێت، %65ی بەتەمەکان لە ئەمریکا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

جۆ بایدن ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، زانایان ئاماژە بە مەترسیی دەلتا کۆرۆنا دەکەن لەسەر هەموو چین و توێژەکان بەتایبەت گەنجان و ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا 300 ملیۆن ئەمریکیان لە ماوەی 150 ڕۆژدا بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتاوە.

سەرۆکی ئەمریکا کاتی ئاهەنگی سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنا دیاریکرد لە وڵاتەکەیدا.

بایدن ڕایگەیاند، ڕۆژی 4ی مانگی تەموز ئەمریکا ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا دەگێڕێت.

وتیشی، %65ی هاوڵاتییانی بەتەمەنی ئەمریکا لانیکەم ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لەچوارچێوەی بەرنامەی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ڤایرۆس و پەتایانەی ئەگەری هەیە سەرهەڵبدەن، بڕی 3.2 ملیار دۆلاری بۆ چارەسەرکردن و ڕوبەڕووبوونەوەیان تەرخانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share