نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرەملێ كوتانی دژ بە كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە

ناكرێت لەژێر هیچ بارودۆخێكدا خەڵك بە وەرگرتنی ڤاكسین ناچاربكرێت

كۆمیسیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، پێویستە ئەو وڵاتانەی بیر لە كوتانی دژ بە كۆرۆنا بەشێوەی زۆرەملێ دەكەن زامنی ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ بكەن و دوپاتیشیدەكاتەوە سەپاندنی ژەمە ڤاكسین هیچ كاتێك پەسەندكراو نەبووە.

میشال باشلیە، كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ناكرێت لەژێر هیچ بارودۆخێكدا خەڵك بە وەرگرتنی ڤاكسین ناچاربكرێت، تەنانەت ئەگەر ڕەتكردنەوەی پابەندیی كەسێك بە سیاسەتی كوتانی ناچارانە سزای یاسایی دیكەی هەبێت، بۆ نمونە سەپاندنی سزای دارایی.

ئەم پەیامە لەكاتێكدایە كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 57 وڵاتدا تۆماركراوە و حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆڤید-19 لە وڵاتانی ئەفریقیا و لەوانەش زیمبابۆی زیادیكردووە، پێشبینیش دەكرێت ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چارەسەر لە نەخۆشخانەكان زیادبكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتی هەفتانەیدا دەربارەی دۆخی پەتاكە وتیشی، پێویست بە زانیاریی دیكە هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی توندی ئەو نیشانانەی ئۆمیكرۆن دروستیدەكات، هەروەها ئایا گۆڕانەكەی سنووری ئەو بەرگرییە دەبەزێنێت كە ڤاكسینەكان فەراهەمی دەكەن.

بابەتی پێشتر

لێدوانێكی دیكەی ئەردۆغان جارێكی دیكە بەهای لیرەی دابەزاند

بابەتی دواتر

دیلۆیت داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share