چێڵسی گەیشتە (7) بە (208)

یانەی چێڵسی ئینگلیزی، حەوتەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی زستانی 2023 واژۆکرد.

دوای دابینکردنی شەش یاریزان، ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی چێڵسی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ مالۆ گوستۆی فەرەنسی و یاریزانی یانەی لیۆن تاوەکو 2030 واژۆکرد.

تێچووی گرێبەستەکە (30) ملیۆن یورۆیە، لەگەڵ زیادەی پێنج ملیۆنی دیکە وەک پاداشتەکان، سەرەتا بەرگریکارەکە لەگەڵ لیۆن بەردەوام دەبێت، لە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە “بلوز”ەوە دەکات.

تۆد بۆیلی لەسەر خواستی گراهام پۆتەر (14) یاریزانی نوێی کڕیوە، تێچووی گواستنەوەیان (491) ملیۆن و 49 هەزار یورۆ بووە، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردە و تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزی ئەو بڕەی لە دوو مێرکاتۆدا بەکارنەخستووە.

بە تەنها لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا، یانە شینەکەی لەندەن گرێبەستی لەگەڵ حەوت یاریزان واژۆکردووە، تێچووی سەرجەم بۆندەکان گەیشتووەتە (208.5) ملیۆن یورۆ.

میخایلۆ مودریک 70 ملیۆن یورۆ

بینۆی بادیاشیلی 38 ملیۆن

نۆنی مادویکی 35 ملیۆن

مالۆ گوستۆ 30 ملیۆن

ئەندرێ سانتۆس 12.50 ملیۆن

دەیڤید فۆفانا 12 ملیۆن

جواو فیلێکس 11 ملیۆن (خواستن)

 

بابەتی پێشتر

جۆکۆڤیچ ناسناوی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان دووچاری دۆڕاندنێکی قورس بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

یانەى بەرشلۆنە سکاڵای هەیە لەسەر کەمکردنەوەى سزاکەى ناچۆی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید. ناچۆ لە یارییەکەى جیرۆنا کارتی سوری وەرگرت…
Total
0
Share