پاریس دەرگای نێیماری لە یانە داواکارەکان داخستووە و تەنها واژووکردن ماوە

بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، نێیمار دەبێتە گرانبەهاترینی جیهان

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە نزیکبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی کە لە لێدوانەکانی نیکۆلا شێرای ڕۆژنامەوانی فەرەنسیەوە سەرچاوەیان گرتووە، ستافی دانوستاندنەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرپەرشتی ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری و خاوەنی یانە دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ نێیمار و لێپرسراوی کارەکانی کردووە.

جەمسەرەکان نزیکبوونەتەوە لە واژووکردنی بۆندێکی نوێ، بەهۆیەوە ئەستێرەکەی سیلیساو دەبێتە گرانبەهاترینی جیهان و پێش لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەوێت.

ڕۆژنامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نێیمار و پاریس تەنها هەنگاوێکیان بۆ واژووکردنی بۆندی نێوانیان ماوە و بەم نزیکانە لە ڕێگەی میدیاکانەوە ڕێککەوتنی فەرمی ڕادەگەیەنن.

ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان لە نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار نزیکبووەتەوە

یانە فەرەنسیەکە تەنها بەم هەنگاوەوە نەوەستاوە، بەڵکو هەنگاویان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی ناوە و سوورن لەسەر بەردەوامبوونی، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە خواستی لەسەر پەیوەندیکردنە بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

بەپێی پلانێکی خلێفی و هاوەڵانی، لە ئەگەری شکستهێنان لە نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ ناچاردەبن لە هاوینی 2021 بە یانەی شاهانەی بفرۆشن تاوەکو لە هاوینی 2022 بێبەرانبەر ماڵئاوایی نەکات، لەم کاتەشدا نرخەکەی دەگاتە سنوری 240 ملیۆن یورۆ، کە ئەوەش دەبێتە داهاتێک بۆ پەلکێشکردنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق وادەی دەستكردن بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئالابا کۆتاییهاتووە؟ بایرن لەگەڵ جێگرەوەی ئالابا دەستی بە دانوستاندن کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس دەرگای بۆ ڤلاهۆڤیچ کردەوە

ئیدارەی نوێی یانەی یوڤانتۆس دەرگای گواستنەوەی بۆ دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی کردووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەرپرسانی یانەی…
Total
0
Share