(ڤیدیۆ) میلان دووچاری دۆڕاندنێکی قورس بوو

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا دۆڕاندنێکی قورسی بەرامبەر ساسولۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی یانەی ساسولۆی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکەکانی 24، 81 لەلایەن ئۆلیڤی جیرو و دیڤۆک ئۆریجی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ساسولۆ لە خولەکەکانی 19، 22، 30، 47، 79 لەلایەن گریگۆری دیفێریل، دەیڤید فراتیسی، ئارماند لاورێنت، ماتیۆس هێنریکی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، میلان بە 38 خاڵەوە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ” بە شێوەیەکی کاتی بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا ساسولۆ بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ چووە پلەی (15).

بابەتی پێشتر

چێڵسی گەیشتە (7) بە (208)

بابەتی دواتر

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share