جۆکۆڤیچ ناسناوی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا

نۆڤاک جۆکۆڤیچی ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی سڕبیا، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای لە ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی بردەوە و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا (AUS OPEN) لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی ئەنجامدرا.

ئەستێرەکەی سڕبیا لە ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێردا، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (7-6)، (7-6) بردنەوەی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی “گراند سلام”ی بەرزکردەوە.

بەم ناسناوەی ئوسترالیا-وە، “نۆلیتۆ” توانی ژمارەی ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام” لە کاروانی وەرزشییدا بگەیەنێتە (22) و لەگەڵ ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا هاوتا ببێتەوە.

هەروەها دەیەمین ناسناوی کراوەی ئوسترالیایە دەیخاتە هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە، لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانیشدا بە کۆکردنەوەی 2000 خاڵ دەگەڕێتەوە لووتکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share