ڕامۆس دانی پێدا نا: تەنها مێسی

بەرگریکاری ئیسپانیی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس ستایشی لیۆ مێسی هاوڕێی دەکات و بە باشترینی مێژووی تۆپی پێ ناویدەبات.

دوای ململانێیەکی توندی (10) ساڵەی نێوان سیرجیۆ ڕامۆس و لیۆ مێسی بە درێسی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە، دواجار دوو ناوە گەورەکە لە پاریس سان جێرمان یەکیانگرتەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا لەگەڵ کەناڵی ” PSG TV”، ڕامۆس دەڵێت، “دوای چەندین ساڵ ئازارچەشتن لە یاریکردن بەرامبەر لیۆ مێسی، ئێستا چێژ لە هاوڕێیەتی و تواناکانی دەبینم.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “دەتوانم بە ڕاستگۆیی پێتان بڵێم، لیۆ باشترین یاریزانی تۆپی پێیە، باشترین یاریزانە تۆپی پێ بەرهەمیهێناوە بە درێژایی مێژوو.”

ڕامۆس بۆ ماوەی نزیکەی (10) ساڵ شانبەشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاریکرد، بەڵام دوای گۆڕینی یانەکەی، دانی بەوەدا نا کە مێسی لە سەروو هەمووانەوەیە.

بابەتی پێشتر

2023 شۆڕشی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

سودانی: ساڵانە بە بەهای سێ ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەكرێت و زۆرینەی پشكنینی بۆ ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share