بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

یانەى بەرشلۆنە سکاڵای هەیە لەسەر کەمکردنەوەى سزاکەى ناچۆی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید.

ناچۆ لە یارییەکەى جیرۆنا کارتی سوری وەرگرت و بۆ سێ یاریی ڕاگیرا

بەڵام دواتر سزاکەى بۆ دوو یاریی کەمکرایەوە، بەوەش بەشداری یارییەکەى کلاسیکۆ دەتوانێت بکات.

لە بەرشلۆنە توڕەبونێکی زۆر هەیە لەسەر کەمکردنەوەى سزاکە، بەتایبەت لەبەرئەوەى پێشتر سزاکەى لیڤاندۆڤسکی کەم نەکرابووەوە.

پێشتریش لیڤا سێ یاریی ڕاگیرابوو، هەرچەندە یانەى بەرشلۆنە هەوڵی کەمکردنەوەى سزاکەى دا بەڵام داواکە قبوڵ نەکرا.

یاریزانەکان و ئیدارە و سەرۆکی بەرشلۆنە لەم بڕیارەى لیژنەى سزادان توڕەن و پێیانوایە نا یەکسانی هەیە لە بڕیارەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share