هەردوو كونسوڵخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لە هەولێر هەڵوێستی خۆیان لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی خستەڕوو.
هەر لەو بارەیەوە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیامێكدا لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی رایگەیاندووە،”پێشوازی لە هاوبەشەكانمان لە حكومەتی هەرێم دەكەین، بۆ ئەوەی بە باشكردنی پەیوەندییە ناوخۆییەكان لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەكەیان هەنگاو بنێن و پێكەوە كاركردن، دەتوانن هەرێمێكی بەهێزتر بونیادبنێن و ماڵێكی یەكگرتوو هەمیشە سەركەوتوو دەبێت”.
هاوكات كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە، “پێشوازی لە دانوستانەكانی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی و دەكات دەشڵێت، “هەنگاوی یەكەمی چارەنووسساز بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێدەكەین لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا بەرەوپێشچوون بێتە ئاراوە”.