كاروانی سەوزكردن دەگاتە قەرەهەنجیر و بانی مەقان

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قۆناغی پێنجەمدا، سبەینێ یەكشەممە پرۆژەكە دەگاتە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ و لە هەردوو دارستانی بانی مەقان و قەرەهەنجیر هەزاران نەمام دەڕوێندرێت.

ئەندازیار هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، نەمام ڕواندن لە سلێمانی، شارەزوور، قەرەداغ، خەلەكان و بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70 بەردەوامە و بە شێوەیەكی زانستی چەندین تیمی جیاجیا لە كاركردن بەردەوامن.

راشیگەیاند، “لەم قۆناغەشدا لە سنووری قەرەهەنجیر و چەمچەماڵ دەستپێدەكەین و مەبەستمان بووە هەڵمەتەكە بگەیەنینە ئەم ناوچانە، ئەم پرۆژە نیشتمانییەش كاریگەری لەسەر بەرفراوانكردنی دارستانەكان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی دەبێت و هەوڵێكی گرنگیشە بۆ رووبەرووبونەوەی بەبیابانبوون و پاراستنی ژینگەی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی…
Total
0
Share