ئامانج رەحیم: دوو مانگە نەوت نەفرۆشراوە و داهات سفرە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوو مانگە نەوت نەفرۆشراوە و داهاتی هەرێم سفرە و بەغداد لە بری شایستەی دارایی قەرز بە هەرێم دەدات.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی ئەم بێنەوبەرەیە لە سێ ساڵی داهاتوو بەردەوام نەبێت وهەرێم شایستەی دارایی خۆی مانگانە بێكێشە وەربگرێت كە دەكاتە (یەك ترلیۆن و 384 ملیار) دینار مانگانە، وە ئەگەر بەشی هەرێمی كوردستان لە خەرجییەكانی ناو سیادیش ئەژمار بكرێت كە دەكات (یەك ترلیۆن و 526 ملیار) دیناری مانگانە وەك لە خشتەكانی بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 -2025 جێگیركراوە.

وتيشی، “پێویستە داڕشتنی ماددەی 12 ی پڕۆژە یاساكە هەمواربكرێت بەو شێوەیەی بەندە پێشنیاری كردووە و وەكو داڕشتنی هەمان ماددە لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2013 وساڵانی پێش 2013 ی لێبكرێتەوە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مامەڵە بكرێت نەك لەسەر بنەمای خەرجی ڕاستەقینە وپشكی هەرێم لە داهاتی خەزێنەی عێراق لە نەوت و گومرگ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئەو خاڵانەی ناكۆكی لەسەرە رێككەوتنی لەسەر بكرێت و هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.…
Total
0
Share