(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە دێربیی بچووکی کەتەلۆنیای بردەوە

یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی جیرۆنا بووەوە و بە زەحمەت بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (19)ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای “ئیستادی مۆنتیلیڤی” بووە میوانی جیرۆنا.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یاریزانانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلاوگرانا” لە خولەکی 61 لەلایەن پێدری-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و جیاوازیی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ شەش خاڵ فراوانکرد، لە بەرامبەردا یانەی جیرۆنا بە 21 خاڵەوە چووە پلەی (12).

بابەتی پێشتر

بڕیار ڕەشید: یەكەم پەرلەمانتاربووین هەوڵمان بۆ نەوتی سپی دا

بابەتی دواتر

ئەمریكا و بەریتانیا هەڵوێستی خۆیان لەسەر كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی خستەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share