شوێنێكی شاراوەی دروستكردنی شیرینی داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر شوێنێكی شاراوەی دروستكردنی شیرینیان لەناو بازاری قەڵادزێ داخست كە هیچ ناونیشانێكی كاركردنی هەڵناوەسیوە و مۆڵەتی كاركردنی نەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر و دوای پێدانی زانیاری دروست و ئاگاداركردنەوەی لیژنەكانمان بە بوونی شوێنێكی شاراوەی دروستكردنی شیرینی لەناو بازاڕ كە بە دواداچوونی پێویست كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەی تایبەتمەند شوێنەكەیان بەسەركردەوە كە هیچ ناونیشانێكی كاركردنی هەڵنەواسی بوو و دواتر دەستیانگرت بەسەر بڕێك رۆن و هێلكەی نەشیاودا كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نەبووە و بڕیاردرا بە داخستنی شوێنەكە و غرامەكردنی خاوەنەكەی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەكەین

بابەتی دواتر

چوار ڕۆژە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵ لە شاری هەولێر بێسەروشوێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share