سەختیی ژیان ژنانیشی بەرەو کۆڵبەری برد

کۆمەڵێک ژنی کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکان

ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە، کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای مەترسییەکانی و ڕێژەی بەرزی بووە قوربانی و بەرمین كەوتن، بەردەوامە، لە ئێستادا بەهۆی سەختی دۆخی داراییەوە ژنانیش لە تەنیشت هاوسەر و براکانیاندا کۆڵبەری دەکەن.

لە دوو زۆنی کۆڵبەریدا، کە ناوچەكانی سەردەشت و هەورامانە، ژنانی کۆڵبەر بوونیان هەیە، بەڵام زیاتر لە سنووری سەردەشت، کە ڕێگەکەی بەرز و نزمی کەمترە، ژنان کۆڵبەری دەکەن.

سەرەڕای سەختی ڕێگەی کۆڵبەرانی هەورامان، کە شاخی شاهۆ و تەتە دوو ناوچەی بەرزی ڕێگەی کۆڵبەرانن، ژنان لەو ناوچەیەش کۆڵبەری دەکەن، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر لە سنووری سەردەشت.

کۆڵبەران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و هەرێم بەردەوام ڕوبەڕووی سەختی و مەترسی دەبنەوە، لە نوێترین ڕووداودا سێ ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە کۆڵبەرێک کوژرا.

جگە لە تەقەی هێزە ئەمنییەکان، چەندین مەترسیی دیکە ڕوبەڕووی کۆڵبەران دەبێتەوە، لەوانە کەوتنەخوارەوە، سەختی ڕێگا لە زستاندا و بوونی مین لەسەر ڕێگاکان، هەموو ئەم مەترسییانە جیاوازی لە نێوان کۆڵبەرانی پیاو و ژندا ناکەن.

بەهۆی سەختی ڕێگە و قورسی بارەکانیانەوە، یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەی ڕوبەڕووی کۆڵبەران دەبێتەوە، نەخۆشییە دوای ماوەیەک بەردەوام بوون لە کۆڵبەری، بەتایبەت ئەو نەخۆشییانەی کاریگەری لەسەر ئێسقان و بڕبڕەی پشت دروستدەکەن.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: پێشنیاز دەکەین ساڵی نوێی خوێندن پێش وادەی خۆی دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

بایدن سوورە لەسەر هەمواركردنی یاسای كۆچ لە وڵاتەكەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share