حكومەتی هەرێم لەسەر دەنگۆی دوو مووچەیی وەزیری دارایی هاتە دەنگ

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەسەر دەنگۆی بەستنی “دوو مووچە” بۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هاتە دەنگ و ڕەتیدەكاتەوە كە ناوبراو دوو مووچەی هەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دوای دەرچوونی یاسای چاكسازیی ژمارە 2ی ساڵی 2020 پێویستە ناوی سەرجەم زیندانییانی سیاسی وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و بە فلتەری لیژنەكانی چاكسازیدا تێپەڕببن و پشتڕاستبكرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر بەپێی یاسای چاكسازیی هەر زیندانێكی سیاسی لە دوای 10 ساڵ بۆی هەیە یەك مووچە یاخود (مینحە) وەربگرێت، واتا ئەگەر مووچەیەكی دیكەی هەبێت ناتوانێت ئەو مینحەیەی زیندانی سیاسی وەربگرێت، لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و پشتڕاستكردنەوەیان تەنها بۆ ئەوانە خەرجدەكرێت كە هیچ مووچە و مینحەی دیكەیان نییە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئاوات شێخ جەناب، یەكێك بووە لەو پێشمەرگە قارەمان و تێكۆشەرانەی كە ماوەیەكی تەمەنی لە زیندانەكانی بەعسدا بەسەر بردووە، ئەو هەواڵە چەواشەكارانەیەش، كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاسیتیەوە و ئاوات شێخ جەناب هیچ مووچەیەكی زیندانی سیاسی وەرناگرێت”.

بابەتی پێشتر

وادەی دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دیاریكرا

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share