وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران سەركۆنە دەكەین و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی ئەو كارمەندەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەربڕین كە ئەم بەیانییە لە هێرشێكی چەكداریدا كوژرا و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حكومەت و گەلی كۆماری ئازەربایجان دەكەین.

راشیگەیاند، “پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە كردووە و تاوانبارەكەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share