قاچاخچییەكی كورد لە بەریتانیا دەستگیركرا

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا تاریق نامیق-ی كوردیان دەستگیركرد كە سەرۆكی باندێكی پەڕاندنەوەی كۆچبەرانە و پێشتر لە وڵاتەكە هەڵهاتبوو.

بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە باندەكەی بەرپرس بوون لە گواستنەوەی كۆچبەران لە عێراق و ئێرانەوە بۆ شانشینی یەكگرتوو بەشێوەی نایاسایی لەڕێی شاردنەوەیان لە بارهەڵگردا.

ئاژانسی نیشتمانیی ریشەكێشكردنی تاوان (NCA) بڵاویكردەوە، تۆمارەكانی مۆبایلەكەی دەریدەخەن كە پێدەچێت تێوەگلاو بێت لە گواستنەوەی لانیكەمی 1900 كۆچبەر لەماوەی تەنها 50 رۆژدا، بەرامبەر 1800 یۆرۆ (1540 پاوەند) بۆ هەر كەسێك.

تاریق (45 ساڵ) رۆژی هەینی لە فڕۆكەخانەی مانجستەر دەستگیركرا دوای گەڕانەوەی لە توركیاوە، ئەو پێشتر لە دادگای شاهانە لە مانجستەر بە نائامادەبوون بە هەشت ساڵ زیندانی سزادرابوو.

بەپێی میدیاكان جگە لە تاریق، چوار كەسی دیكەی ئەندامانی باندەكە دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی گەردوونییە کە 50 هەزار ساڵ جارێک روودەدات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و مۆندیالی یانەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share