جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی گەردوونییە کە 50 هەزار ساڵ جارێک روودەدات

جیهان لە مانگی داهاتوودا شایەتی دیاردەیەکی گەردوونی دەبێت کە 50 هەزار ساڵە رووینەداوە و وا چاوەڕێدەکرێت لەمساڵدا دانیشتووانی جیهان بتوانن بیبینن.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئاژانسی ناسا جەختی لە گرنگی رووداوەکە کردووەتەوە کە 50 هەزار ساڵە رووینەداوە، لەوکاتەی

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکی “ واشنتۆن پۆست ”دا جەختی لەسەر گرنگی ڕووداوەکە کردەوە و وتی: “پەنجا هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەوکاتەی بیابانی گەورە شیدار و بەپیت بوو و سەردەمی بەرد لە ئەفریقا لە سەرەتایدا بوو.

بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، ئەو کلکدارە لەمێژە لەبیرکراوە و ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ئاسمانی زەوی، ئاسان نابێت کلکدارەکە بە چاو ببینرێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دوا دەرکەوتنێتی و (و یەکەم دەرکەوتن و بینینییەتی بۆ هەموو دانیشتووانی ئەم سەردەمەی زەوی)، شایەنی هەوڵدانە.

شارەزایان ئاماژە بە 1 یان 2ی شوبات دەکەن، ئەو کاتەی کلکدارەکە بە نزیکترین ڕێڕەوی خۆی لە زەوییەوە تێدەپەڕێت، بۆیە گونجاوترین کاتە بۆ بەکارهێنانی تەلەسکۆپ بۆ سەیرکردنی.

کلکدارەکان تەنی گەورەن کە لە تۆز و سەهۆڵ دروستبوون، بە رێڕەوەکەیاندا بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، خێراتردەبن لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە perihelion (کە نزیکترین تێپەڕبوونی هەر تەنێکە لە خۆرەوە)، خاودەبنەوە، بە شێوەیەکی ڕێژەیی، کاتێک دەگەنە دوورترین سنووری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

هەر کلکدارێک ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ تەواوکردنی خولگەیەک و دەستپێکردنی خولێکی نوێ لە نزیکەی 200 ساڵدا تەواودەکەن ئەوەش کلکدارە کورتمەوداکانن، کلکدارە ەدرێژخایەکانن ماوەی 250 هەزار ساڵیان پێدەچێت تا دەگەنە ناوەندی کۆمەڵەی خۆر.

کلکداری C / 2022 E3 (ZTF) بە سەوز دەردەکەوێت، بەپێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، پێدەچێت “کاربۆنی دووانیی ئەتۆمی” لە سەری کلکدارەکەدا هەبێت، لە هەندێک قۆناغدا فۆتۆنەکان (پاکێجی رووناکی) بە درێژی شەپۆلەکان دەردەدات کە ئێمە وەک سەوز دەیبینین.

بابەتی پێشتر

شەش گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

قاچاخچییەكی كورد لە بەریتانیا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share