پۆلیسی سۆران چواركەسی بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر كرد

پۆلیسی سۆران ئاشكرایكردووە، بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دۆلاری ساختەوە، چوار كەس دەستگیر كراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایە سێ ھاوڵاتی لە سنووری بەرێوبەرایەتیمان، کە ھەریەکەیان بری 50 دۆلاری ساختەیان وەرگرتووە، دەستبەجێ بەڕێوبەری پۆلیسی سۆران نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕاسپارد بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران”.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەكردووە، “بەزووترین کات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت کە سێ کەسیان دانیشتووی شاری ھەولێر بوون، بە ھاوکاریی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر دەستگیرکران كە ناوەكانیان (ک.خ.ع) و (ا.ق.ف) و (ک.ص.ک) بوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “هەروەها بە ھاوکاریی ئاسایش و پۆلیسی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر توانرا، تۆمەتباری چوارەم کە ناوی (ب.ا.ف) بوو و لە دەرەوەی وڵات بوو، كاری ھاوردەکردنی دراوە ساختەکان بوو، بگەڕێندرێتەوە و دەستگیر بكرێت”.

پۆلیسی سۆران ئەوەشی ئاشكراكردووە، “توانراوە دەست بەسەر بڕی 5 هەزار و 650 دۆلاری ساختەدا بگیرێت و تۆمەتبارەكانیش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون، بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

بابل.. بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بابەتی دواتر

لە دوو پارێزگای عێراق خۆپیشاندانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەرماڵەوە درا

لەبارەی دەرماڵەی فەرمانبەران، كارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆوە بڕیارێكی نوێ درا و وردەكارییەكەی بڵاوكرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان،…
Total
0
Share