هەولێر.. شۆفێری بارهەڵگرێك گیانیلەدەستدا

بەهۆی دەرچوون لە شەقام و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیەوە شۆفێری بارهەڵگرێك لە رێگایەكی سەرەكیی هەولێر گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکیی شەقلاوە-باسرمە-سپیلک، لە نزیک گوندی گولەک، بارهەڵگرێک لە دوای دەرچوونی لە شەقام، کەوتە ناو هەڵدێرێک و وەرگەڕا.

لە دەرئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیلەدەستدا، وەك ئەوەی فازڵ حاجی ئاماژەی پێدا و وتی، زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێكی سەنديكای پارێزەرانی كوردستان ئەو پارێزەرە بەسەردەكەنەوە كە لە هەولێر ئەشكەنجە درا و سەری تاشرا.

تیمێكی سەنديكای پارێزەرانی كوردستان ئەو پارێزەرە بەسەردەكەنەوە كە لە هەولێر ئەشكەنجە درا و سەری تاشرا. سەندیكای پارێزەرانی كوردستان…
Total
0
Share