بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری ساڵیادی محەمەد باقر ئەلحەکیم دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەشداری دەکات لە ساڵیادی محەمەد باقر ئەلحەکیم.

سەرۆک بافڵ لە بەغدادە و بەشداردەبێت لە یادی 20ـەمین ساڵیادی محەمەد باقر ئەلحەکیم سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوی نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد بەشدارە لە رێوڕەسمی 20ـەمین ساڵیادی شەهیدی میحراب ئایەتوڵا عوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی پلەدارە رفێندراوەكەی هەولێر نادیارە

بابەتی دواتر

وردەکاری کێشەکانی یۆڤانتۆس بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە…
Total
0
Share